ئەمریکا: پشتگیری بە پارێزراوی گەڕانەوەی خەڵکی شنگال دەکەین بۆ زێدی خۆیان
ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە رێگی ڤیدیۆوە لەگەڵ نیشتیمان خەلەف، چالاکوانی ئێزدی و دەرچوی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمریکی بۆ گەنجانی سەرکردەی عێراقی ناسراو بە ئایلپ کۆبوە بۆ گفتوگۆکۆدن دەربارەی گەڕانەوەی بەمدواییانەی بۆ شارۆچکەی شنگال و ھەروەھا کارە مرۆییەکەی لە دەڤەری شەنگال.
ئەمریکا پشتگیری بە پارێزراوی گەڕانەوەی خەڵکی شنگال دەکات بۆ سەر زێدی خۆیان
کونسوڵی گشتی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتگیری بە پارێزراوی گەڕانەوەی خەڵکی شنگال دەکات بۆ سەر زێدی خۆیان.
بەرەبه‌یانى 3ی ئابی 2014 به‌یانییه‌كى ته‌واو جیاواز بو بۆ شنگالییه‌كان، ئه‌و به‌یانییه‌ى هاوشێوه‌ى كۆڕه‌وى ملیۆنى كوردان سه‌دان هه‌زار ئێزیدى رێگاى هه‌ڵاتنیان له ئاگرى شه‌ڕى داعش گرته‌به‌ر و هه‌زارانیان رفێندران و بێسه‌روشوێن كران، ئەوەش دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزاکە.
نزیکەی 310 هەزار هاوڵاتی ئێزدی ئاوارەبون، هاوکات تا ئێستا هەزار و 293 کەس شەهیدبون
بەپێی ئامارێکی تایبەت کە لە نوسینگەی راسپاردە نوێدەوڵەتییەکان بە خەندان دراوە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پەسەندکراوە، لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی رێکخراوی چەکداری داعش دژی ئێزدییەکان کە لە 3-8-2014 ئەنجامیدا نزیکەی 310 هەزار هاوڵاتی ئێزدی ئاوارەبون، هاوکات تا ئێستا هەزار و 293 کەس شەهیدبون.
83 گۆڕی کۆمەڵ دۆزراونەتەوە، کە هاوڵاتییانی ئێزدی تیادا بون، ئەوە جگە لە دۆزینەوەی دەیان گۆڕی تاکەکەسی
لە ئامارەکەدا هاتوە، تا ئێستا 83 گۆڕی کۆمەڵ دۆزراونەتەوە، کە هاوڵاتییانی ئێزدی تیادا بون، ئەوە جگە لە دۆزینەوەی دەیان گۆڕی تاکەکەسی، سەرەڕای ئەوەش 68 مەزارگەی ئێزدییەکان لە شنگال تەقێندراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەش هەزار و 417 هاوڵاتی ئێزدی لەلایەن چەکداری داعشەوە رفێندراون، تا ئێستاش سێ هەزار و 537 کەس رزگارکراون، کە هەزار و 201 کەسیان ئافرەتن، 339 کەسیان پیاون، 1043 کەس منداڵی کچن و 954 کەسیشان منداڵی کوڕن.
دو هەزار و 745 منداڵ هەتیو بون، هاوکات نزیکەی 100 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردوە
هەر بەپێی ئامارەکە، دو هەزار و 745 منداڵ هەتیو بون، هاوکات نزیکەی 100 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردوە.
له‌دوای داگیركردنی شه‌نگال، ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی حزبی و حكومی قه‌زاكه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه كرانه‌وه به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می، سه‌رباری چه‌ندینجار به‌ڵێنی سزادانی تۆمه‌تبارانی كه‌وتنی شه‌نگال، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی ئه‌و دۆسیه‌یه ئاشكرانییه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال لەلایەن پێشمەرگەوە به‌دو قۆناغ بو، سه‌ره‌تا له‌مانگی 12ی ساڵی 2014دا توانییان به‌شێك له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه ئازادبكه‌ن.
دواتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هاوكاری گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ساڵی 2015دا توانییان زۆرینه‌ی قه‌زاكه ئازادبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی هاوكاری كردن به بۆردومانكردنی ئه‌و رێكخراوه، بەڵام لە 16ی ئۆکتۆربەری 2017 دا جارێکی دیکە هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال کشانەوە و هێزە عێراقییەکان ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
خەندان
