یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دەخرێتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە که ئاماژە بە نووسراوێک کراوە کە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرکراوە و تێیدا هاتووە: "له بریارێكدا به نووسراوی ژماره 7959 له رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاریی هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی وه‌زیری پێشمه‌رگە بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە درا".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، به‌پێی بڕیاره‌كه، یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خراوەتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: "به‌و پێیه‌ش ، هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان ژمێریاریی سه‌ربازی له‌ژێر وردبینیی فه‌رمانگه‌ی چاودێریی دارایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت".
وەزارەتی پێشمەرگە جەختی کردۆتەوە، به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێریی دارایی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بودجه و ژمێركاریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه، وردبینی و پێداچوونه‌وه به خزمه‌تی سه‌ربازیی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروست ده‌كرێت.
باسنيوز
