حکوومەت بڕیارێکی لەبارەی دەرچووانی زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەرکرد
بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە و تێیدا بڕیاردراوە لەسەر داننان بە بروانامەی دەرچووانی زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی تاکو ساڵی خوێندنی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ وەرگیراون.
ئەوەش خراوەتە روو، وەرگیراوانی خوێندنی دوای ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ پێویستە وەزارەت خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی عێراق دیراسەی ئەم بابەتە بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و بەرزکردنەوەی بۆ ئەم سەرۆکایەتییە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری.
باسنيوز
