باڵوێزخانەی ئەمریكا دانیشتووانی بەغدا لە پێشهاتێكی دوو رۆژی داهاتوو ئاگادار دەكاتەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020، پەیجی فەرمیی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق، لە ئاگایینامە و لێبوردنخوازییەكدا، دانیشتووانی سنوور و نزیكی ئۆفیسەكەیانی ئاگادار كردەوە، كە لە دوو رۆژی داهاتوودا، چەند تاقیكردنەوەیەك بۆ هەندێ ئامێر و كەلوپەل دەكەن و هەندێ ڕێوشوێنی پێویست و دەمودەستی خێرای تایبەت بە خۆیان دەگرنە بەر، بۆیە دەنگی ئامێری زەنگلێدانی ئاگاداركردنەوە و هەندێ دەنگ و زایەڵەی تریش دەگاتە دانیشتووانی نزیك و دەوروبەری ئەو ناوچەیەی باڵوێزخانەی لێیە، بۆیە داوای لێبوردنیان لە دانیشتووانی سنوورەكە كردووە كە بێزار و نیگەرانیان دەكەن.
باسنيوز
