سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک بەبۆنەی کۆچی دوایی زانایەکی شیعە بڵاو دەکاتەوە
لە پرسەنامەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 27-9-2020 بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە و ئاراستەی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کراوە، سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئال حەکیم دەکات.
رۆژی شەممە 26-9-2020، ئایەتوڵڵا محەمەد حوسێن حەکیم، گەورەی بنەماڵەی حەکیم لە شاری نەجەف، کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز سەماحەتی عەماڕ ئەلحەکیم
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەللامە ئایەتوڵای عوزما سەید محەمەد حوسەین ئەلحەکیم، گەورەی بنەماڵەی ئال حەکیم-مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، سەبرو ئارامی بە جەنابتان و ئال حەکیم ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
براتان
مسعود بارزانی
27 ی ئەيلوولی 2020
باسنيوز
