بڕیارەكەی وەزارەتی دادی عێراق چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی ناوچە كوردستانییەكان ناكات
ئارام ره‌سول، چاودێری سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، چارەسەری بنەرەتی بۆ دۆخی ناوچە کوردستانیەکان پێوستی بە بڕیاری بەهێز و کاریگەره، کە کابینەی نۆیەم ناونیشانەکەی هەڵگرتووە.
له‌كاتێكیشدا لە 23 ئەم مانگەوە بە بڕیاری وەزیری دادى عيراق هەموو مامەڵە و کڕین و فرۆشتنێك بە زەوی راگیراوە، ئەمە تا راده‌یه‌ك بە بڕیارێکی باش دەزانرێت، بەڵام چارەسەری بنەرەتی كێشه‌كه ناكات، چارەسەری بنەرەتی وه‌ك خه‌لیل ئیسماعیل، مامۆستای زانكۆ ده‌یخاته‌ڕوو، بەشێکی زۆری لای بەغدایە کە جێبەجێکردنی ماددەی 140 ه، بۆ ئه‌مه‌ش سێ رێگه بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ده‌خاته‌ڕوو.
چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان، چارەسەری بنەرەتی بۆ دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێبەجێکردنی ماددەی 140 بەپێی دەستووری عێراق، کە بەغدا لە 2007ـه‌وە خۆی لە جێبەجێکردنی دەدزێتەوە، ئەوەی پسپۆرانی دەستووريش پێشنیازی دەکەن، پێوستە لایەنە سیاسیەکان یەكهەڵوێست بن، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمیش بتوانێت بە بەهێزی ئەم کێشەیە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات، چونکە بەغدا ئەم لێکترازانەی نێوماڵی کوردی بۆ داگیرکاری و تەعریبی زیاتر به ده‌رفه‌ت زانيوه.
k24 -
