پۆلیسی هەولێر بکوژانی رووداوهكهی دوێنێ شهوی گهرهكی فهرمانبهرانی شاری ههولێر دهستگیر كرد
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "لەسەر فەرمان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عميد (دلێر نجار) تیمێکی تۆکمە لە لایەن ئەفسەران و کامەندانی بەشی پۆلیسی دەشتی ھەولێر و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان پێکھێنرا لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو وە بەکەمتر لە ١٠ کاتژمێر بکوژانی سەرەکی کە چوار تۆمەتبار بوون بە ناوەکانی (د ع م)و (ز ع م) و (ا د ع)لەگەل (د ع ھ) دەستگیرکران و رادەستی یاسا کران".
هەروەها پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، "دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییانی شاری ھەولێری خۆشەویست کە ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر شەو و رۆژ لە ئەرک دادەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان وە رێگەش بەھیچ کەسێک نادەین ئەو ئارامیەی شاری ھەولێر تێک بدات".
باسنیوز
