لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کرا
بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە تێیدا هاتووە: بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، بڕی پێنج هەزار کارتۆن ماسک و دوو هەزار گەرمی پێو و هەروەها 20 هەزار خاوێنکەرەوەی 500 مل بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابین کران
ئەوەش خراوەتە روو، "بڕیارە بەیانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە دابەش کران، ئێستا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بەشەپێویستی خۆیان وەردەگرن و دابەش کردن بەردەوام دەبێت".
باسنيوز
