ئاسایشى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 11ى شه‌وى 7/9/2020، له چوارڕیانى (فلكه‌ى زراعه)ى هه‌ولێر، له ڕووداوێكى ده‌ستڕێژى گولله‌دا هاووڵاتى (ئه‌لیاس قادر) گیانى له‌ده‌ست دا و هاووڵاتییه‌كى دیكه‌ش بریندار بوو".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "دواى به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه، توانرا سه‌ره‌داوى ڕووداوه‌كه بدۆزرێته‌وه و له 23/9/2020 تاوانبارى بكوژ به‌ناوى (گه‌یلان خالید حه‌مه عه‌باس) له‌دایكبووى ساڵى 1988 دانیشتووى هه‌ولێر، له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه و به‌پێى مادده‌ى 406 لامان به‌ند كرا، له‌پێش دادوه‌ریش دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و كه ته‌قه‌ى له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كردبوو".
باسنيوز
