نێچیرڤان بارزانی: له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان نیگه‌رانین
له تویته‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دژ به شانده دیپلۆماسییه‌كان و ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕوانین، كه عێراقییه‌كان له تیرۆرستان ده‌پارێزن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، كه بۆ رێگریكردن له‌و هێرشانه ده‌درێن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی خۆمان بۆ هاوكاریكردنی هه‌وڵه‌كانی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كه‌ینه‌وه".
k24 -
