کەلار.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێکی ئافرەت گیانی لەدەست دا
بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی گەرمیان کە تێیدا هاتووە: بهیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020، له سهر ڕێگای كهلار - ناحیهی ڕزگاری ڕووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل لهجۆرهكانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) ڕوویدا.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە لەئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری ئازێراکە و دووکەسی دیکە برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار شۆفێری ئازیراکە کە لەڕەگەزیی مێیە بەناوی (شیلان محمد غەفور) لەدایکبووی ساڵی 1994 دانیشتووی قەزای کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتە روو، کە لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
باسنیوز
