وه‌زاره‌تی دادی عێراق كاركردنی به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو راگرت
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23/9/2020 ده‌رچووه و تێیدا ئاماژه به بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كراوه، تێیدا هاتووه:"ته‌واوی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك ئه‌نجامدراون و له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری كۆماری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ دۆخی به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌ستانه".
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌كاتێكدایه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانی له ره‌وشی جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك نیشاندا و رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین.
k24 -
