له‌ هه‌ولێر چەند شوێنێکی شەقامی شۆڕش نۆژەن کرانەوە

له‌ هه‌ولێر چەند شوێنێکی شەقامی شۆڕش نۆژەن کرانەوە
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر چەند شوێنێکی شەقامی شۆڕش نۆژەن کرانەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/9/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو، به‌هۆی خراپبوونی بەشێکی شەقامی شۆڕش، لەلایەن تیمەکان و بەهاوکاریی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سەرجەم چاڵ و شکاوییەکانی شەقامەکە چاک کرانەوە و قیڕتاو کران".

وێڕای قەیرانی دارایی، لەلایەن تیمەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بە گوێرەی پێویست، لەپێناو ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان بەڕێوە دەچێت و لە شاری هەولێریش پرۆسەیەكی دیكه‌ بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی چاڵ و شكانی شەقامەكان بەڕێوە چوو.










باسنيوز


Top