ڕێبوار تاڵەبانی: پەیامەکەی مەسرور بارزانی جێگای ئومێدە بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، کە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان جێگای ئومێدی خەڵکی ناوچەکەیە.
ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک بە وەکالەت، ڕاگه‌یاند، کێشەی هەولێر و بەغدا ناردی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان نییە، چونکە حکوومەتی بەعسیش پارەی کوردستانی دەدا.
رێبوار تاڵەبانی به‌یاننامه‌كه‌ى مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە ”زۆر گرنگ“ وەسف دەکات و بە پێویستی دەزانێ شاندی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی کێشە سەرەکییەکانی کوردستان بکات نەوەک تەنیا بودجە و مووچە.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکووک بە وەکالەت جەختی لە گرنگیی پەیامەکەی مەسرور بارزانی کردەوە و رایگەیاند، سه‌رۆكى حكوومه‌ت به ڕوونى ئاماژه‌ى بەوە داوە، کە خه‌ڵكى كوردستان بە خەڵکی ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنى ده‌ستور دەکات، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق جددى نییه له جێبەجێکردنى ده‌ستور.
رێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە گرنگىدانى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌م ناوچانه ”جێگاى ئومێده“ و ئه‌و په‌یامه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوى گرنگه بۆ خه‌ڵكى ناوچه كوردستانییه‌كان و ”به هیواى ئه‌وه‌ین به زووترین كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن و خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه له‌م دۆخه ڕزگاریان بێت“.
له باره‌ى پشتگیرى حزب و لایه‌نه سیاسییەكان له په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، تاڵەبانی رایگەیاند، ده‌بێ هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م په‌یامه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تیان پێخۆش بێت و پشتگیرى ته‌واوى لێبكه‌ن، چونكه په‌یامه‌كه هه‌موو حزبه‌كان و هه‌موو كوردستانییان ده‌گرێته‌وه، ”ده‌بێت هه‌موو حزبه‌کان ببنه یه‌کده‌ست بۆ گوشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوچه كوردستانییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی کوردستان.
باسنيوز
