حکوومەت و پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاسای بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی کۆ دەبنەوە
کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.9.23 بۆ جاری سێیەم لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای فرۆشتن بەکرێدانی موڵکەکانی حکوومەت.
گوتیشی بەھۆی گرنگیی پرۆژەکە و ئامادەکردنی بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شاندێکی یاسایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێنە پەرلەمان و گفتوگۆ لەبارەی ناوەرۆکی پرۆژەکە بکەن، چونەکە بەشێک لە ماددەکانی لەگەڵ یاساکانی دیکە بەریەکەوتنیان ھەیە.
پێشتریش لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەم پرۆژەیەی حکوومەتیان بە گرنگ زانیوە، بۆیە دەیانەوێت راپۆرتێکی گشتگیری لەسەر ئامادە بکەن، بەپێ ئەم پرۆژەیە بۆ لەمەوداو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فرۆشتن و بە کرێدانی موڵکەکانی بە یاسا رێک دەخات.
پرۆژەیاسای بەکریدان و فرۆشتنی ماییەکان (موڵک)ی حکوومەت یەک لەو پرۆژە گرنگانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دراوەتە پەرلەمان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئێستا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە لەمبارەوە.
باسنيوز
