سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/9/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم) ی هاوسەری بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هیوادارم خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت".
شه‌وى ڕابردوو پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم، هاوسه‌رى شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد.
باسنيوز
