بانكی ناوه‌ندی عێراق هۆشداری ده‌دات

بانكی ناوه‌ندی عێراق هۆشداری ده‌دات
زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کوردی گوندی خەرابەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان زه‌وت ده‌كرێن و بەسەر عەرەبە هاوردەکاندا دابەش دەکرێن.



سەرچاوەیەك لە گوندی خەرابە راگەیاند، ئه‌مڕۆ ئاگادارکراونەتەوە, سبه‌ی دووشەممە زیاتر لە 150 دۆنم زەوی جووتیارانی کوردی دانیشتووی گوندی خەرابە ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و بەسەر ژماره‌یه‌ك خێزانێکی عەرەبی هاوردەدا دابەش دەکرێت.







سەرچاوەکە گوتیشی: عەرەبە هاوردەکان نووسراوی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکیان پێیە بۆ داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد.هەفتەی رابردووش چەند خێزانێکی عەرەبی هاوردە چوونەته‌ سەر دانیشتوانی گوندی پەلکانە و جگە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیارانی کورد، دەستیان بەسەر چەند خانوویێکی گوندەکەشدا گرتووه‌ و تێیدا نیشتەجێ بوون.



k24 -
Top