سوپای پاسداران: پلانمان ھەیە بۆ داگیركردنی بنكەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا
فةرماندهی سوپای پاسداران، حوسین سەلامی، ئەمڕۆ شەممە، لە گوتەیەكدا رایگەیاند، لە ئەگەری ھەر شەڕێكدا ھەموو ھێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە دەبنە ئامانجی ئیران و گوللـەكانی ئیران. راشیگەیاند، ئێران بە ھەزاران لیوای سەربازی ھەیە كە توانای داگیركردن و سووتاندنی ھەموو بەرژەوەندی و بنكەكانی ئەمەریكای لە ناوچەكەدا ھەیە.
سەلامی ھۆشداریشیدا, لەوەی ھەر شەڕێك دژ بە ئێران "زیانێكی زۆر گەورە بە ئەمەریكا دەگەیەنی" و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەرگەی ناگرێت"، جەختیشیكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران توانا سەربازییەكانی بەھێزكردووە بۆ ئەنجامدانی شەڕێكی بەرفراوان له ده‌ریا و ئاسمان و زه‌وی دژی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا.
سه‌لامی جه‌ختی كرده‌وه، هیچ هێزێك له جیهان ناتوانێت له‌ڕووی هێزی وڵاته‌كه‌ی بوه‌ستێته‌وه و به‌رگه‌ی بگرێت، گوتیشی: ئاماژه‌كردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌گه‌ری په‌نابردنی واشنتن بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی دژی تاران، ته‌نها "زێده‌ڕۆییه" و له كه‌می شاره‌زاییه له بواری سه‌ربازی ورددا.
k24 -
