کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگهی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیهننە ئیتاڵیا، بە دوو قۆناغ توانیویانە ھەموویان رزگار بکەن.
سەرۆکی رێکخراوی سی ئای گوتی: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا مانگی حەوت 14 ھەزار و 481 پەنابەر لە لییباوە ھەوڵیانداوە لە رێگهیەکی پر مەترسییهوه خۆیان بگەیهننه ئەوروپا.
ھەر لە ھەمان ماوەدا 10 ھەزار و 174 پەنابەر لە تونسەوە ھەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
رێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتیش ئاشکرای دەکات، لەو ماوەیەدا بە لای کەمەوە 300 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
k24 -
