لە بێخاڵ باندێكی ساختەكردنی دراو دەستگیركران
جووتێك سەندەلی ئاسایین، بەڵام سەرەداوی ئاشکراکردنی باندێکی ساختەکار بوونە، کە لەبەرگی گەشتیاردا هەوڵیانداوە پارەی ساختە لە فرۆشگاکانی بێخاڵ ساخ بکەنەوە.
رێباز ئەو فرۆشیارەیە رێگه‌ی نەداوە ئەو باندە لێرە بە ئامانج بگەن و چیرۆکی ئاشکراکردنیان دەگێڕێتەوە.
بانده‌كه، دوای دەستگیركردنیان له‌لایه‌ن ئاسایشی رواندز دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه له‌وڵاتێكی دراوسێ دراوه‌كه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی هاتنیان بۆ هه‌ریمی كوردستان بڕێكی زۆریان له‌هه‌ردوو جۆری دراوه‌كه ساخكردووەته‌وه. بڕی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلێكی بانده‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
له‌ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كە دەست كوردستان 24 كەوتووە، له ساڵی رابردوو توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ملیۆن و چوارسه‌د و پێنج هه‌زار دیناری عیراقی و 15 هه‌زار و 600 ۆلاری ئه‌مه‌ریكی ساخته‌دا بگرن. له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مسالیشدا ده‌ستبه‌سه‌ر 2 ملیۆن و 650 هه‌زار دیناری عێراقی و 100 هه‌زار یۆرۆی ساخته‌دا بگرن.
k24 -
