ھۆشداری دەدرێتە پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك
هه‌موو جۆره هێزێك له‌و شاره ده‌بینرێت، ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی ئه‌و شاره هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ن، شۆفێرێكی ته‌كسیش كه دانیشتووی كه‌ركووكه ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یانن.
چیتر خەڵكی ئه‌و شاره توانای بەرگە گرتنی ئەو واقیعە سەپێنراوهی نییه دۆخەکە بەدڵی کەس نیە، نوێنەری پێکهاتەکانیش سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و داوای ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە دەکەن، بەجۆرێك کە خەڵکی شارەکە بڕیار لەچارەنووسی خۆیان بدەن.
لە ئێستا باشترین چارەسەر بۆ دۆخی شارەکە ، جێبەجێ کردنی ماددەی١٤٠ی دەستوری عێراقە، چونکە خەڵکی پێیان وایە، ئەوە تەنها رێگەیە بۆ دەربازبوون لە واقیعی سەپێنراو و بڕیاردان لەسەر ئایندەی شارەکە.
k24-
