پەروەردە بۆ خوێندنی ئەمساڵ چەند ڕێكارێكی تازە دەگرێتە بەر
ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020، عەبدولڕەزاق فەرهاد، بەڕێوەبەری کاروباری تەکنیکی و ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: "بۆ خوێندنی ئەمساڵ، پۆلەكانی یەک و دووی بنەڕەتی لەنێو قوتابخانە دەخوێنن، ئەگەر ژمارەی قوتابییهكان له پۆلێكیش لە 20 قوتابی زیاتر بوو، دابەشی پۆلى دیكه دەکرێ و نابێ ئەو پۆلانە لە 20 قوتابی زیاتریان تێدابێ".
روونیشی کردەوە، سوود لەو مامۆستایانەیش وەردەگیرێت، کە مامۆستای قۆناغەکانی دیكهى خوێندنن، چونکە بەهۆی زیادبوونی پۆلهكان، پێویستی زیاتریان بە مامۆستایان دەبێ، بۆ ئەو مەبەستە سوود لە مامۆستایانی پۆلەكانی سێ و چوار و پێنجی بنەڕەتی وەردەگیرێن، تا وانە بە قوتابییانی پۆلەكانی یەک و دوو بڵێنەوە.
عەبدولڕەزاق فەرهاد ئهوهشى خسته ڕوو، كە بۆ خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین و ئەلیکترۆنی، تا ئێستا ڕێنوێنی دەرنەچووە کە بە چ شێوە و میکانیزمێک بێ.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 27ی 9 خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەنێو قوتابخانەکان دەست پێدەکا، هەروەها 10ى 10 دهوامى پۆلەكانی یەک و دووی بنەڕەتیش لەنێو قوتابخانەکان دەست پێدەکا و قۆناغەکانی دیكهش بەشێوەی ئۆنڵاین و ئەلیکترۆنی دەبێ.
باسنیوز
