لە كەركووك دوای شەش مانگ سبەی دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە
ئەحمەد مودەڕیس، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی وەقفی سوننەی كەركووك، ڕایگەیاند: "بڕیارە سبەی یەكشەممە 20/9/2020، دوای شەش مانگ، مزگەوتەكان لە كەركووك و شوێنەكانی تر بكرێنەوە، دیوانی وەقفی سوننە بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان رێنمایی دەكردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی وەقفی سوننەی شارەكان كراوە كە دەبێت نوێژکەران پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن كە نێوان هەر کەسێک لە مزگەوت مەترێك زیاتر بێت، هەروەها بەرماڵی خۆیان ببەن بۆ مزگەوت و شوێنی دەستنوێژهەڵگرتنیش لە هەموو مزگەوتەكان دادەخرێت".
ئەحمەد مودەڕیس كە ماوەی دوو هەفتەیە كراوەتە بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە بەغدا، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر مزگەوتێك ئەو رێنماییانەی ئێمە و شانەی قەیرانەكانی عێراق جێبەجێ نەكات، ئەوا لێپچێینەوە لەگەڵ ئاماستایانی ئایینی ئەو مزگەوتانە دەكرێت و لە ئەمڕۆوە دەستمان بە دانانی هێمای خۆپارێزی لە مزگەوتەكان كردوو، هەروەها هەر كەسێك بزانێت نەخۆشە و بڕواتە مزگەوت، ئەوا كۆناحبار دەبێت و هیوادارین كە كۆتایی بە كۆرۆنا بێت لە وڵاتەكەدا و خەڵك لە خۆشی و ئاشتیدا بژین".
باسنیوز
