لە شنۆ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ شوان بوونە قوربانی

لە شنۆ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ شوان بوونە قوربانی
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شنۆ شوانێک گیانی لەدەست داوە و دوو شوانی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ هەینی 2020.9.18 هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ، سێ شوانی خەڵکی گوندی "لولکان"ی سەر بە ناوچەی "دەشتە بێڵ"یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێک بە ناوی حەسەن خەندەپوور گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.

تەرمی حەسەن لەلایەن سوپای پاسدارانە و هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ناوە بە ناوە لە ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵکی مەدەنی و شوان و جووتیاران کەلە سنوورەکان نزیک دەبنەوە، دەدرێنە بەر دەستڕێژ و دەبنە قوربانی، هاوکات بەپێی زانیاریی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کوژرانی کۆڵبەران بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە و ساڵانە بەدەیان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد دەبنە قوربانی.












باسنيوز


Top