ئەمریکا هێزی زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات

ئەمریکا هێزی زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات


سوپای ئەمریکا هێزی زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات و فەرماندەیەکیش روونکردنەوە دەدات.

بیل ئۆرپان، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی راداری جۆری سەنتیناڵ و زرێپۆشی زیاتری لەو ناوچانە جێگیر کردووە، کە لەژێر دەستی ئەمریکا و هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکا دایە.

ماڵپەڕی (سکای نیوز) لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردوەتەوە، کە هێزێکی دیکەی ئەمریکا بە شەش زرێپۆش و 100 سەربازەوە براوەتە رۆژئاوای کوردستان و بیل ئۆرپان رایگەیاندووە، جێگیرکردنی هێزی زیاتر لەو بەشەی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانانە.









باسنیوز
Top