به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر داوای دادگاییكردنی به‌رپرسانی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی پاڵپشتی ده‌كات
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به سه‌ره‌تای پێشێلكارییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به‌ناوی سوپای نیشتمانیی سووریا دەکات و ده‌ڵێت، "زۆربه‌ی ئه‌ندامانیان تیرۆریستانی داعشن و دوای چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانیان به‌ناوی گرووپی چه‌كداری جیاوازه‌وه نێردراونەتەوە سووریا".
بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه "به فه‌رمانی توركیا دوور له هه‌موو ره‌وشتێك و یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاكتاوی نه‌ژادی و كۆمه‌ڵكوژی جه‌سته‌یی و كولتوورییان كردووه و رۆژانه كوشتن و بڕین و رفاندن و وه‌رگرتنی سه‌رانه ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌ستناپارێزن له منداڵ و ژنان و به‌ساڵاچووان، ئه‌مه جگه له وێرانکردنی ژێرخانه‌كان و كۆچكردنی زۆره‌ملێ".
راپۆرتی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی سووریا له رۆژی 15ـی ئه‌یلوول بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتبوو، بەپێی دەنگۆکان، "تورکیا و گرووپەچەکدارەکانی نزیکی لە پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان تێوەگلاون". بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش پێیوایه ئه‌و راپۆرته سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌رێنی و گرنگه بۆ به به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كان و پێشێلكاریانه كه ئه‌و تیرۆریستانه له‌و ناوچانه ئه‌نجامیانداوه و ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له راگه‌یێندراوه‌كه‌شدا نوسیوویه‌تی، هه‌زاران كه‌یسی تاوانكاری هه‌ن به‌تایبه‌تی له عه‌فرین و گرێ سپی و سه‌رێ كانی له‌لایه‌ن ئه‌و "داعشئاسایانەوە" ئه‌نجام ده‌ده‌رێن.
بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو پێشێلکارییانەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئەو گرووپانەی نزیک لە تورکیا دەکرێن بریتین لە: ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردن بەبێ هۆ و بە ئامانجکردنی کەسی سڤیل. هاوکات زیندانەکانیش رەوشیان خراپە و زیندانییەکان لە ژووری بچووکدا دەهێڵدرێنەوە و ناچار دەکرێن، رۆژانە بە پارچەیەک نان و چوار دەنک زەیتوون بەڕێبکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر داوای له دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كاری زیاتر بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی راستیی زیاتر له رێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان و گوشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکە پشتیوانی له‌و گرووپه چەکدارانە نه‌كات.
له به‌شی كۆتایی راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لیژنه‌كان بۆ به‌جێگه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌باره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر هه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه و وه‌لانانی كه‌موكوڕییه‌كان.
k24 -
