وەزارەتی دارایی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەی بانکێکی هەولێر پێکدەهێنێت
نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و بە ژمارە (٤١١٢) لە رێکەوتی ١٧ی ئەم مانگە دەرکراوە و تیایدا ئاماژە بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە دراوە.
لە نووسراوێکی دیکە و لە هەمان رێکەوت بە ژمارە (٤١١٣) وەزارەتی دارایی بڕیاری گواستنەوەی بەڕیوەبەری بانکی منارەی داوە، لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە بڕیار دراوە بە گواستنەوەی راژەی مزەفەر جەعفەر سدیق بەڕێوەبەری بانکی بێخاڵ بە ناونیشانی بەڕێوەبەری پێشکەوتوو بۆ بانکی منارە و دانانی بە بەڕێوەبەر.
هەر لەو نووسراوەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە هونەر سابر عەزیز فەرمانبەر بە ناونیشانی (سەرۆکی تێبینەران کراوە بە بەڕێوەبەری بانکی بێخاڵ بە وەکالەت.
باسنيوز
