شاندی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان سەردانی بەغدا دەکات

شاندی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

بڕیارە شاندەکە رۆژی یەکشەممە 20-9-2020 (ھەفتەی داھاتوو) سەردانی بەغدا بکات.

بەپێ زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا لە بارەی پرۆژەبودجەی 2021، 2022 و 2023، دەکات.

شاندە درێژە بە کۆبوونەوەکانی پێشتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، دەدات.













باسنيوز



Top