44 سزادراو له چاكسازییهكانی ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
لهمبارهشهوه كوێستان محهمهد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشكرایكرد، لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان 43 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه و پاسەوانێکی چاکسازیەکانیش بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان راپۆرتێکی لە بارەی دۆخی چاکسازیەکان ئامادە کردووه و پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر راپۆرتەکە کردووه. حهسیبه گهردی، ئهندامی ئهو لیژنهیهش دووپاتی كردهوه، بەپێی راپۆرتی لیژنەکە، چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ژمارەی خۆیان سزادراویان تێدایە، داواش دەکات، یاسای لێبوردنی گشتیی ساڵی 2017ی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە.
بەپێ داتایەك کە دەست لیژنەی مافی مرۆڤ کەوتوە، 350 کەس لە هەرێمی کوردستان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام جێبەجێ نەکراون، داوا دەکەن بە یاسایەکی تایبەت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. لە بارەی ئازادبوونی مەرجدار و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ سزا دراوان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە رێگەی هەمواری یاسا دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات
k24
