بکوژی خێزانە کوردەکە پاسەوانی باڵیۆزخانەی رووسیا بووە لە بەغدا
دژە تیرۆری کوردستان دانپێدانانی تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و لە دانپێدانانەکەدا دەڵێت "پاسەوانی باڵیۆزخانەی رووسیایە و لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کارمەندە".
بکوژەکە ناوی مەهدی حوسێن ناسر مەتەرە و دەڵێت، پێش چوار ساڵ ئەو خێزانە کوردەی ناسیوە و دوو رۆژ لەمەوپێش داوای پارەی لە باوکی شیلان کردووە، بەڵام پێینەداوە و لەسەر ئەوەش بووە بە دەمەقاڵەیان، بۆیە دواتر باوکی شیلان بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان هاوژینەکەی دێتەوە ماڵەوە و ئەویش بە چەقۆ دەکوژێت، دواتریش کچەکە تەپڵەکە جگەرەیەکی کێشاوە بەسەریدا، بەڵام دوو بۆزکی داوە بە سەری کچەکەدا و سەرینێکی خستووەتە سەر سەری و کوشتوویەتی.
ماڵی شیلان لە ناوچەی مەنسور لە بەغدایە، کە دەکەوێتە نزیک باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەغدا.
پێشتر دژەتیرۆری عێراق لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا، لە هەولێر دەستگیرکراون.
دەقی راگەیێندراوی دژەتیرۆری کوردستان و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە:
ئهو تاوانبارهى خێزانه كوردهكهى له بهغدا كوشت دهستگير كرا
دواى ئهوهى زانياريمان دهستكهوت كه ئهو بكوژهى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى بهشێوهيهكى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له ههولێر حهشارداوه، دواى بهشوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينهوه و لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر دهستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينهوه ناوبراو دانى به تاوانهكهى نا كه ئهمهش دهقى دانپێدانانهكهيهتى:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسهرهكهشى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهيهکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چهقۆ و مۆبايلهكانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.
rudaw
