سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆ بووەوە
پرسی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی خاڵە سنورییەکان تەوەری سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە بووە.
ئەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپی لە کاتێکدایە بەهۆی بوونی بارەگا و بنکەکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە و زەیان و خەسارێکی زۆر بە هاووڵاتیان و ڕەز و باخ و ژینگەی کوردستان گەیشتووە.
باسنيوز
