رێبوار بابكه‌یى: حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له كه‌رتى نه‌وتدا ده‌كات
د. رێبوار بابكه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان و بازگانى و پیشه‌سازیى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند "كه‌رتى نه‌وت یه‌كێكه له كه‌رته گرنگ و ستراتیژى و فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان، كه حكوومه‌تى هه‌رێم شانبه‌شانى كه‌رته‌كانى دیكه چاكسازی تێدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى جۆرێك له هاوسه‌نگى و دادپه‌روه‌رى تێدا به‌رجه‌سته بكرێ و به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌ت و هاووڵاتیان بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندیى تاكه‌كه‌س و كۆمپانیاكان".
راشیگه‌یاند "ئه‌و چاكسازییه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامى ده‌دات له درێژه‌ى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازییه، بۆ نموونه بواره‌كانى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزارى و بهبازاڕكردن و هانادهكردنى نه‌وت پێویستییان به‌دووباره چاوپێخشاندنه‌وه هه‌یه، له‌پێناو هاوسه‌نگكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان چونكه ئێستا به‌رژه‌وه‌ندى لاسه‌نگ هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "چه‌ندین كۆمپانیاى گه‌وره‌ى بیانى و نێوخۆیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بازاڕیان قۆرخ كردووه و باج ناده‌ن به‌حكوومه‌ت, به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێم چاوپۆشى له‌هیچ كۆمپانیایێك ناكات چ حزبى بن یان كه‌سى ده‌سه‌ڵاتداریان له‌پشت بێ, له پێناو باشتركردنى دۆخى دارایى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى حكوومه‌ت".
باسنيوز
