خاوەنی موەلیدەیەک کارەبای فوول بەو ماڵانە دەدات کە تووشبووی کۆرۆنایان هەیە

خاوەنی موەلیدەیەک کارەبای فوول بەو ماڵانە دەدات کە تووشبووی کۆرۆنایان هەیە
لە کەلار خاوەنی موەلیدەیەکی ئەهلی بڕیاردەدات هەر ماڵێک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبێت کارەبایان بە فوولی بداتێ تاوەکو تووشبووەکەیان چاکدەبێتەوە.

ئومێد عومەر، خاوەنی موەلیدەی ئەهلییە لە گەڕەکی سەرکەوتنی کەلار و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەک کارێکی مرۆڤدۆستانە و لەپێناو خودا سێ رۆژە ئەو بڕیارەم داوە، بۆ ئەوەی ئەو ماڵانە بڕی پێویستی کارەبایان هەبێت بۆ کارپێکردنی ئەو ئامێرە کارەباییانەی تووشبووەکە پێویستی پێیەتی".

ئەو خاوەنی موەلیدەیە ئاماژەی بەوە دا، هیچ پارەیەکی زیادە بۆ ئەو ماوەیە وەرناگرێت و باسی لەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا تەنیا یەک هاوبەشی موەلیدەکەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە.

موەلیدەکەی ئومێد 180 ماڵی لەسەرە و دەڵێت، پێشتریش هەر ماڵێک پرسە و شاییان هەبووبێت لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا وەک کارێکی خێرخوازی کارەبای فوولی موەلیدەی بۆ دابینکردوون.











Rudaw
Top