بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاند

بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاند
کاتژمیر 12:37 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.8.4 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 بە پلەی ڕیختەر چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاندووە.

لەمبارەیەوە سەنتەری دەستنیشانكردنی بوومەلەرزە لە توركیا ئاشکرای کردووە ناوەندی ڕوودانی بوومەلەرزەكە گوندی (تەبخان) بووە لە سنووری پارێزگای مالاتیا و بوومەلەرزەكەش بە گوڕی 5.7 بە پلەی ڕێختەر بووە.

جەختیشی كردووەتەوە ئەو بوومەلەرزەیە بە قووڵیی پێنج كیلۆمەتر لەژێر زەوی ڕوو داوە و كاتژمێر 12.37خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بووە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە پارێزگاكانی (مالاتیا، دیاربەكر، ماردین، ئورفە و ئەلازیغ) بە تەواوی هەستی پێكراوە و تاوەكوو ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانەوە لەبەردەستدا نییە.














باسنيوز


Top