له‌ سۆران 18 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرونا بوون

له‌ سۆران 18 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرونا بوون
قایمقامى سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له‌ سۆران، 18 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرونا بوون.

كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران ڕاگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له‌ سنوورى سۆران پشكنینن به‌رده‌وام بووه‌، له‌ كۆى 82 پشكنین 18 كه‌س تووشى كۆرونا بوونه‌".

گوتیشى: "ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا بوونه‌، دوانیان دانیشتووى خه‌لیفانن، یه‌كى دیكه‌ش دانیشتووى سرێشمه‌یه‌، 15كه‌ى دیكه‌ش دانیشتووى ناو سه‌نته‌رى سۆرانن، له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى زانیارى، به‌رخودان، خه‌بات، هندرێن، زۆزك و دیانا".

قایمقامى سۆران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "پێویسته‌ هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونكه‌ ئێستا په‌تاى كۆرونا له‌ ته‌شه‌نه‌كردن دایه‌".








باسنيوز
Top