عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.. زۆترین توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
دەرکەوتوە بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 834 حاڵەتی گیانیان لەدەستدان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە کۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا بۆ چوار هەزار و 868 کەس بەرزبوەتەوە، ئەوەش زیاترە لەو ژمارەیەی کە لەوڵاتی میسڕ تۆمارکراوە و زۆترین کاریگەری پەتاکەی تیادا دەرکەوتوە بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 834 حاڵەتی گیانیان لەدەستدان.
تائێستا لە عێراق 129 هەزار و 151 کەس توشی کۆرۆنا بون
تائێستا لە عێراق 129 هەزار و 151 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 91 هەزار و 886 کەس چاکبونەتەوە و چوار هەزار و 868 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
خەندان
