به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى: سیستەمی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیى كورده
خه‌سره‌و گۆران، راگه‌یاند: "به‌هۆى ناكۆكى لایه‌نه عێراقییه‌كان، تا ئێستاش یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه چونكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێكى دیاریكراو، ئه‌وه‌ى له پێشنیازى یاساكه‌دا هاتووه ئه‌وه‌یه هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ر چه‌ندین بازنه‌دا دابه‌شكراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى بازنه‌كان دیاربکرێ".
راشیگه‌یاند: "بۆ كورد گرنگه هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌یه‌ك بازنه ئه‌نجام بدرێت، چونكه ده‌نگه‌كانى كورد په‌رش و بڵاوه و كورد له زۆر پارێزگاى عێراقدا هه‌یه و به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ڵبژاردنى رابردوو بێت كه عێراق دابه‌شى سه‌ر هه‌ژده بازنهكرابوو، ئه‌مه بووه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسییه‌كانى كورد له په‌رله‌مانى عێراق".
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواى 2003 ى عێراق، كورد توانى 80 كورسى به‌ده‌ست بێنێت,،به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه كورسییه‌كانى كورد بۆ 60 كورسى كه‌میان كرد، ئێستا ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه پاڵپشتى لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنین بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت سیسته‌مى یهكبازنهیى له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
باسنيوز
