پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە حەسەکە دەستنیشانکران
دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تووشبووەکان چوار پیاو و ژنێکن، سەرجەمیان کەرەنتین کراون و لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی کە لەلایەن دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکراوەتەوە، کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ 30 تووشبوو بەرزبووەنەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وۆڵد مێتەر کە چاودێریی ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات، لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوەکو ئێستا 809 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، 44 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 256 کەسیان چاکبوونەتەوە.
رووداو
