334 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران

334 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 334 کەس و گیانلەدەستدانی نۆ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو راگەیاند.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار و 928 پشکنینیان ئەنجامداوە کە هەزار و 282 پشکنینیان لە هەولێر بووە، 311 لە سلێمانی، 71 لە گەرمیان و هەزار و 264 پشکنین لە دهۆک.

334 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

هەولێر: 207

سلێمانی: 33

گەرمیان: 17

دهۆک: 77

ژمارەی ئەوانەی لە 24 کاژێری رابردوو چاکبوونەتەوە 122 کەسن:

هەولێر: 77 کەس

گەرمیان: 26 کەس

دهۆک: 9 کەس

هەڵەبجە: 10 کەس

ئەو نۆ کەسەی گیانیان لەدەستداوە دوو کەسیان لە هەولێرن، چوار کەسیان لە سلێمانی و سێ کەسیش لە دهۆکن.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان 14 هەزار و 468 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە نۆ هەزار و 299 کەسیان چاکبوون و 560 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٥٩)

1. کەرەنتین: (٧٣ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٨٥٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (١١٢ سلێمانی)، (٧٤٤ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٩٢٨ پشکنینی نوێ)
(١٢٨٢ هەولێر)، (٣١١ سلێمانی، ٧١ گەرمیان)، (١٢٦٤ دهۆك)

3. تووشبوو: (٣٣٤ تووشبووی نوێ)
(٢٠٧ هەولێر)
(٣٣ سلێمانی، ١٧ گەرمیان)
(٧٧ دهۆك)

4. چاکبوون: (١٢٢ چاکبوون)
(٧٧ هەولێر)
(٢٦ گەرمیان)
(٩ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)

5. مردن: (٩ مردن)
(٢ هەولێر)
(٤ سلێمانی)
(٣ دهۆك)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١١٥٧ هاوڵاتی (٢٠٣٠١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٧٩٤٤ (٨٨٣٣٢ هەولێر، ٦٦٣٥٥ سلێمانی، ٥١٢٥٥ دهۆك، ٢٠٠٢ هەلەبجە)
تووشبوون ١٤٤٦٨ (٤٧٣٧ هەولێر، ٨٥٩٨ سلێمانی، ٦٥٨ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٩٢٩٩ (٣٠٩٧ هەولێر، ٥٤١١ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك، ٤٢٠ هەڵەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٦٠٩ (١٥٠٩ هەولێر، ٢٧٩٦ سلێمانی، ٢٨٤ دهۆك، ٤٧ هەڵەبجە)
مردن ٥٦٠ (١٣١ هەولێر، ٤١٨ سلێمانی ، ٣ دهۆك، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی ئاب ٢٠٢٠













رووداو
Top