دوای پێنج رۆژ ئاگرەکەی چیاکانی "زەواڵی و بەردە دوکون" لە دەربەندیخان کۆنتڕۆڵکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا لە هەردو چیای (زەواڵی و بەردە دوکون) ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، کە بوەتە هۆی سوتانی هەزاران دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە بەردەوامی لە یەکەم رۆژەوە بە هاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی دەربەندیخان و سەرجەم دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بون، دواجار ئەمڕۆ بە هاوکاری هەمو لایەك ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
خەندان
