وەزیری تەندروستیی ههرێمى كوردستان هۆشدارى دهدات
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: "تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 103 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، هۆشداری دەدەین دوو هەفتە دوای جەژن ژمارەی تووشبوان و گیان لەدەستدان زیاتریش دەبێ".
ئاماژەی بەوەش دا كه چەند هۆکارێک بۆ هەڵکشانی ئامارەکە هەن، گوتیشی: "پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه تەندروستییەکان و لاوازیی متمانە و بەهەندوەرنەگرتنی کۆرۆنا هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبوان و مردوانە".
وەزیری تەندروستی جەختی لهوهش كردەوە: "باسکردنی کەمی ئۆکسجین لە نەحۆشخانەکانی هەولێر تەنیا چەواشەکاریی چەند کەناڵێک و چەند لایەنێکە، دەبێت خەڵک ئاگای لەخۆی بێت و خۆی بپارێزێت و بە هەواڵی چەواشەکاری باوەڕ نەکات".
د. سامان بەرزنجی نیگەرانیی خۆی پیشان دا لهوهى ئێستا ژمارەی تووشبوان زیاترە لە چاکبووەکان، گوتیشی: "دەبێ هەموو لایەک ئاگادار بن کۆرۆنا مردنی لێ دەکەوێتەوە، کەمیی ئۆکسجین بوونی نییە، مردن بە کۆرۆنا هۆکارەکەی ئەوەیە نەخۆشییەکە جددییه، ئۆکسجینی پێویستمان هەیە و نەخۆشخانەکانمان بەردەوام لە خزمەتن، بەڵام مردن بە کۆرۆنا هەر لهزیادبوونە".
دووپاتیشی کردەوه، دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێت و ماسک و دەستکێش بەکار بهێنرێ.
باسنیوز
