فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتیاران کرانەوە
وەزارەتی گواستتنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە گەشتیاران بەوانەی دێن و ئەوانەی دەڕۆنەوە، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا(PCR) یان ئەنجامدابێت و پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لەناو فڕۆکەخانە و گەشتەکانیان.
روونیشکراوەتەوە، کە بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٢٠ەوە گەشتەکانی ئاسمانی بۆ گەشتیاران راگیرابوو، تەنها رێگا بە گەشتەکانی کارگۆ، فریاگوزاریی، سەربازی و گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردبوو دەدرا.
باسنيوز
