بازاڕی میوەفرۆشانی شارەزوور سووتا

بازاڕی میوەفرۆشانی شارەزوور سووتا
نیوەڕی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020، بەهۆكارێكی نادیار، بازاڕی میوەفرۆشانی شارۆچکەی شارەزوور سووتا، ئەوەش جاری دووەمە لەساڵی پارەوە، كە ئاگر لەو بازاڕە بكەوێتەوە.

سالار ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی شارەزور، رایگەیاند، ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی قوربان، ئاگر لە بازاڕی میوەفرۆشانی شارۆچکەی شارەزوور كەوتەوە.

سالار ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، ئاگرەكە، کە تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەكەوتووەتەوە.










باسنیوز


Top