فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان کرانەوە
فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە داخرابوون، بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە.
ئەمرۆ شەممە 1-8-2020، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، دەستیان پێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پێویستە گەشتیارانی ھاتوو و رۆیشتوو دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن.
یەکێکی دیکە لە مەرجەکان بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا و هەموو ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، دەبێ 48 کاتژمێر پێش ئەوەی بگەنە هەرێمی کوردستان پشکنین بکەن یان لەکاتی گەیشتنیان بۆ هەرێمی کوردستان، پشکنینیان بۆ دەکرێ و خەرجیی پشکنینەکەش دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان.
باسنيوز
