هەندێك میدیاكاری سلێمانی وێنەیەكی درۆیینەی مستەفا كازمی نیشانی خەڵكی كوردستان دەدەن
لە دوای ئەوەی مستەفا كازمی بۆتە سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەهۆی ئەوەی پێشتر كاری رۆژنامەوانی كردووە، لە هەموو عێراقدا باسی ئەوە دەكرێت كە سەدان ڕۆژنامەنووس ژێر بە ژێر یارمەتی دراون تاوەكوو ستایشی كارەكانی بكەن، لە كوردستانیش هاوشێوەی عێراق، ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس خەریكی پیاهەڵدانن بە كازمی.
لەم چوارچێوەیەدا، محەمەد ڕەئووف كە ماڵپەڕی (درەومیدیا)ی هەیە و ماڵپەڕەكەی سەر بە بەرپرسێكی پێشووی دەزگای زانیارییە و بەوە ناسراوە كە هەر ڕۆژەی دەزگاكە دەخاتی خزمەت گرووپ و بەرپرسێكی سنوورەكەوە، نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە كازمی خۆی سەردانی بەندیخانەی كردووە و لەم ڕێگەیەشەوە هێرشی كردۆتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا پێشتر هەر ئەمانە هانی لامەركەزییان دەدا بەو پاساوەی نابێت هەموو دەسەڵاتەكان لە دەستی یەك كەس و شوێندا كۆبكرێتەوە.
چاودێران پێیانوایە كە ئامانجی ڕۆژنامەنووسەكانی سەر بە كازمی ئەوەیە، وێنەیەكی درۆیینەی كازمی لە خەیاڵی خەڵكی دروست بكەن تاوەكوو لە داهاتوودا كازمی وەك فریادڕەسێكی بێڕكابەر سەیر بكرێت، لە كاتێكدا كارەكانی كازمی تەنیا شۆوی میدیاییە و پێشتریش پاش دەستگیركردنی چوار چەكداری حەشدی شەعبی، جگە لەوەی ئازادی كردن، داوای لێبووردنیشی لە حەشد كرد و تاوەكوو ئێستاش نەیتوانیوە لە ئەرزی واقیعدا هیچ گۆڕانكارییەك بكات، تەنانەت هێشتا هێزەكانی ژێر دەسەڵاتی كازمی، خۆپیشاندەران دەكوژن.
لەمبارەیەوە د.نهژدهت ئاكرهیی، مامۆستای زانكۆ رایگەیاند: "كاتێك كازمی هاته سهر دەسە،ڵات به كۆمهڵێك بهڵێن هات، بەڵام دوای ماوهیهكی دیكه، رووبهرووی كۆمەڵێك تهحهدیات دهبێتهوه، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دهرهوهی عێراق و لە ئاستی ئیقلیمیدا، جگە لە هەڕەشەی پەتای كۆرۆنا".
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە هەر لە سەرەتای دەست بەكاربوونیەوە، كەسانێك بە بەردەوامی بانگەشە و ریكلام بۆ كازمی دەكەن، ”مادام پاڵپشتی دەكەن، با پێمان بڵێن لە سایەی كازمییەوە عێراق بەرەو كوێ دەڕوات؟“. ئەوەشی نەشاردەوە كە لەم ڕیكلام كردنەدا سەركەوتوو نابن، ”چونكە پێشتر لە سەردەمی حەیدەر عەبادیدا هەمان شت تاقی كراوەتەوە و شكستی هێناوە“. گوتیشی: ”بهداخهوه كهسانێك له كوردستان هەن، كاتی خۆی ڕیكلامیان بۆ مالیكی و عهبادی دەكرد، ئەوانە چهڵكاوخۆرن و ئێستا خەریكە ڕیكلام بۆ كازمی دەكەن، بەڵام ئیتر خەڵكی كوردستانیش دەیانناسێت“.
باسنيوز
