هەپەگە کوژرانی هه‌شت سەربازی تورکیا لە حەفتانین و خواكوڕك راگەیاند
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له رۆژانی 27 و 28ی ته‌ممووزدا له گردی دووپشك و خانتوور سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانین، قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی گه‌ریلا چالاكییان له دژی هێزه‌كانی توركیا ئه‌نجامداوە. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "لە حەفتانین سێ سەربازی دوژمن سزادران".
هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ته‌ممووز، لە چالاکییەکی هێزه‌كانیاندا لە گردی لێلکانی سەر بە هەرێمی خواکوڕک، دوو سەنگەری هێزەکانی سوپای تورکیا کراونەتە ئامانج و پێنج سەرباز کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا هیچ راگه‌یێندراوێكی نوێی له‌باره‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و بۆردوومانه‌كانی له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هەردوولایەن ئاماری جیاواز لەبارەی کوژرانی سەرباز و گەریلا بڵاودەکەنەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا تاوەکو ئێستا کوژرانی 83 گەریلای پەکەکە و 11 سەربازی راگەیاندووە؛ هاوکات هەپەگەش کوژرانی 246 سەرباز و 27 گەریلای بڵاوکردووەتەوە.
رۆژی 15ی حوزه‌یران سوپای توركیا له‌ڕێگه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی چڕنووكی هه‌ڵۆ و رۆژی 17ی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی وشكانی، ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگیان له باشووری كوردستان ده‌ستپێكرد.
بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن کە 40 کیلۆمەتر له قووڵایی باشووری كوردستان له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ تاوەکو به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی حه‌فتانین و ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری، بۆئه‌وه‌ی رێگری بكات له جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له‌نێوان باكوور و باشوور و رۆژئاڤای كوردستاندا.
رووداو
