سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كۆ بوونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، چالاكيى داعش له‌سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووريا و گرنگيى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و سنووره، دۆخى ده‌روازه سنوورييه‌كانى عێراق، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.
هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، داكۆكى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى و بره‌ودان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى فيدرال و هه‌رێم و دامهزراوهكانيان له هه‌موو ڕوويهكهوه، كرايه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێزانينى خۆى بۆ ڕۆڵى ئهرێنيى وه‌زيرى ناوخۆى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
باسنيوز
