ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بڕیار و ڕێنمایی نوێی ده‌ركرد
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاند: "ڕێگه‌پێدان له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌پێی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه نه‌خۆشن و پێیوستییان به سه‌ردانی پزیشك هه‌یه له وڵاتی ئێران، یان قوتابیی زانكۆ و په‌یمانگاكانی ئێرانن و بۆ حاڵه‌تی به یه‌كگه‌یاندنی خێزان له ڕێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته، كه له سایتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دانراوه".
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، مه‌رزه‌كانی "ته‌وێڵه و پشته" ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراوه ده‌بن، هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌لوانگه و هۆڵی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه، پرسه و سه‌رقه‌بران ڕێگه پێدراو نییه، ئاهه‌نگ و بۆنه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆڕ و یاده‌كانیش به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت، پێویسته به‌رده‌وام چاودێری و سه‌ردانی نۆرینگه پزیشكییه‌كان بكه‌ن و بەڕێوەبردنی نەیتی قوربانیش پێویسته له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێته‌رنه‌ری هه‌ڵه‌بجهدا بێت و به‌پێی مه‌رج و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان بێ و به‌پێی ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان دابه‌ش بكریت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕێگه نادرێت له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان قوربانی بکرێت".
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماژەشیان بەوە کردووە: "داواكارین له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیان به دوور بن له سه‌ردان و به‌ریه‌ككه‌وتن و كۆبوونه‌وه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی، داواكارین ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه به ڕێكار و شێوازی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت به‌رز و زیندوو ڕابگرن".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌پێدان به كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێویستن بۆ هاووڵاتیان و داخستن و ئیجرائا‌تكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ش كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵات ده‌درێتە یه‌كه ئیدراییه‌كان.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه: "ئه‌و بڕیارانه لە ڕۆژی ده‌رچوونەوە ده‌چنه بوارجێبه‌جێكردن و پێوسته یه‌كه كارگێڕییه‌كان جیبه‌جێی بكه‌ن".
باس‌نیوز
