پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوشتن و بریندارکردنی 36 سەربازی تورک لە مێرسین راگەیاند

پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوشتن و بریندارکردنی 36 سەربازی تورک لە مێرسین راگەیاند
یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە)، کە گرووپێکی چەکداریی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوشتن و بریندارکردنی 36 سەربازی تورکیا، راگەیاند.

رۆژی دووشەممە 27-7-2020، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، پاسێکی مەدەنی، کە ژمارەیەک سەربازی تورکیای هەڵگرتبوو، لە ناوچەی موتێی سەر بە شاری مێرسین وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردووەتەوە، کە تیمێکی یەپەسە چاودێریی پاسەکەیان کردبوو و دواتر ”بە تەکنیکێکی تایبەت“، پاسەکەیان کردە ئامانج، کە ژمارەیەک ” داگیرکەر و نۆکەر و سیخوڕ“ی هەڵگرتبوو.

هەورەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی یەپەسە، شەش سەربازی تورکیا گیانیان لەدەست دا و 30ـی دیکەش برینداربوون، کە برینی 15یان سەختە.













باسنيوز




Top