ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020، ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رێگریکردنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
ئیدارەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ، قەدەغەی هاتوچۆی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی راگەیاندووە، کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان (رۆژی هەینی 31-7-2020)ـەوە دەست پێدەکات.
باسنيوز
